کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لەژێر ناوی تیشک هاویشتنە سەر پشتپەردەی گۆڕانکارییە نیودەوڵەتی و ناوچەییەکان

19:38 - 8 جۆزەردان 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن ناوەندی پەروەردەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە سێمینارێک بۆ بەڕێز مامۆستا حەسن واژی، کادری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

سێمینارەکە لەژێر ناوی تیشک هاویشتنە سەر پشتپەردەی گۆڕانکارییە نیودەوڵەتی و ناوچەییەکان و بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئەندامانیی ڕێبەریی حیزب، کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزب بەڕێوە چوو.

لە سەرەتادا و پاش ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ناو و یادی شەهیدانی کوردستان، لەلایەن کاک شەهاب خالیدییەوە بەخێرهاتنی بەشدابووان کرا.

لە بڕگەی دواتردا، مامۆستا حەسەن واژی لە پانێلێکدا باسی لە بابەتەکەی خۆی کرد و ڕایگەیاند:گۆڕانکارییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لە چەند سەدە لەمەوبەرەوە سەنتەری دەسەڵات و لایەنی خاوەن بەرژەوەندی و هەژموونی ئەندازیاری دەکەن و لە سنووربەندییەکی نەنوسراودا پێناسەی دەسەڵات کراوە و لادانی وڵاتان و نەتەوەکان لە جغزی بەرژەوەندی و هەژموونیی دەسەڵاتدارانی نێودەوڵەتی لێکەوتەی قورسی دەبن.

بەڕیز واژی وتیشی: پلانی دڵی زەوی "مەکیندەر " و پلانی پشتێندەی نێوان هارتلەند و ڕیملەند "سنوورە خوێناوییەکان"ی جۆرج کەنان دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە نەتەوەیەک ئاگاداری گەمە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان نەبێ و دەستی بە ناوەندە ستڕاتێژیکەکان ڕانەگا بە ئامانج ناگا.

سێمینارەکە بە خستنەڕووی ڕا و تێبینیی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.