کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات

12:15 - 10 جۆزەردان 2725

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۹ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دایە ئامینە مامەندپوور ناسراو بە کوێخاژن، دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کوڕێکی دایە ئامینە بە ناوی محەممەد پیرۆت ناسراو بە حەمەبۆر ماوەی زیاتر لە ٤٢ ساڵە پێشمەرگەیە و ئێستا کادری پلە چواری حیزبە.

دایە ئامینە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بەو ڕێبازە بوو کە کوڕەکەی هەڵیبژاردبوو.

تەرمی خاتوو ئامینە لە ناو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە لە گۆڕستانی کۆنە خانێ پیرانشار بە خاک ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.