
له دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ک حه‌فته له مانگرتنی به‌رینی کامیۆنداران، چالاکانی مافی مرۆڤ به ئاماژه‌دان به ئاماری ده‌سبه‌سه‌رکراوانی ئه‌و مانگرتنه بڵاویان کرده‌وه که لانیکه‌م ٢٠ که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، "هێرانا" ئۆرگانی هه‌واڵده‌ریی کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مافی مرۆڤیی ئێران نوێترین ئاماری ده‌سبه‌سه‌رکراوانی مانگرتنی کامیۆندارانی بڵاو کرده‌وه که تێیدا باس له ده‌سبه‌سه‌رکرانی لانیکه‌م ٢٠ که‌س له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه کراوه .
به‌پێی ڕاپۆرت و ئاماری ئه‌و ڕێکخراوانه، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تی و و مانگرتنی کامیۆنداراندا له شاره‌کانی سنه، شاباد، کرماشان، ڕه‌شت، به‌نده‌ر خومه‌ینی، به‌نده‌رله‌نگه و شیراز زیاتر له ٢٠ که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرته باس له ده‌سبه‌سه‌رکرانی سدیق محه‌ممه‌دی و شه‌هاب دارابی دوو کامیۆنداری سنه‌یی و شابادی کراوە و هه‌تا ئێستا له شوێنی ڕاگرتنی سدیق محه‌ممه‌دی زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا یه‌کیه‌تیی سه‌ندیکای کامیۆنداران و شۆفیرانی سه‌رانسه‌ری ئیران له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌یان به ده‌سبه‌سه‌رکرانی ١١ شۆفیر له کرماشان و سنه کردووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌کانی به‌یاننامه‌ی ئه‌و سه‌ندیکایه، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم له کاتی هێرش بۆ سه‌ر مانگرتووانی شاری سنه، که‌ڵکیان له سپره‌ی بیبار و شێوه‌ی توندوتیژانه وەرگرتووە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی سپای قودسی پارێزگای گیلان ده‌سبه‌سه‌رکرانی که‌سێکی به‌هۆی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تیی کامیۆندارانی ڕه‌شت به تۆمه‌تی "تێکدانی نه‌زم و ئه‌منییه‌تی هاتوچۆی ڕێگاوبانه‌کان، دروستکردنی به‌ربه‌ست بۆ جێبه‌جێکرانی کاڵا سه‌ره‌کییه‌کان و چالاکی له به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه دژبه‌رانی ڕێژیم" پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.