
به‌رپرسێکی ڕێژیم له کرماشان باسی له‌وه کردووه که نرخی بێکاریی لاوانی خاوه‌ن بڕوانامه له‌و پارێزگایه ٤٥ هه‌زار که‌سه که ده‌کاته ٢٨ له‌سه‌دی ڕێژه‌ی بێکارانی کرماشان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ره‌وه‌زی، کار و خۆشبژێویی کۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگای کرماشان له دانیشتنێکیدا له زانستگای زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیی کرماشان وتوویەتی: "یه‌کێک له هۆکاره گرنگه‌کانی بێ‌کاری له پارێزگای کرماشان نه‌بوونی پلانی دروستی ئابووری له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوویە".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم باسی له‌وه کردووه که بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٩٨ و ٩٩ نرخی بێ‌کاری له‌و پارێزگایه دوو و نیو له‌سه‌د دابه‌زیوه به‌ڵام به‌و پێیه‌ش له ئێستادا پارێزگای کرماشان یه‌کێک له بێکارترین پارێزگاکانی ئێرانه و خاوه‌ن بڕوانامه و خوێندکاران له‌و ڕێژه‌یه پشکی شێریان به‌رکه‌وتووه.
ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسانی ڕێژیم له کاتێکدایه که لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٣دا وەک هەموو ساڵێک ئامانجی خولقاندنی هەلی کار و دامەزراندن لە پارێزگای کرماشان دیاری کرا و بڕیار درا تا کۆتایی ساڵ، ٢٦ هەزار و ٢٤٧ هەلی کار بڕەخسێت.
ناوبراو کۆی گشتیی ڕێژه‌ی بێ‌کاری پارێزگای کرماشانی به ١١٣ هه‌زار که‌س خه‌مڵاندووه و که له‌و ڕێژه‌یش ٤٥ هه‌زار که‌س که ده‌کاته ٢٨ له‌سه‌دی کۆی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا و ده‌رچووانی زانکۆن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ره‌وه‌زی، کار و خۆشبژێویی کۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگای کرماشان سه‌ره‌ڕای باسکردنی له ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاوی حه‌شیمه‌تی لاوان و خوێندکاران له به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری هه‌ر وڵاتێک وتوویه‌تی: "لاوان یه‌ک له سه‌ر چواری حه‌شیمه‌تی ئێران پێک دێنن و به ده‌رفه‌تێکی زێڕین بۆ وڵات به ئه‌ژمار دێن به‌ڵام له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی دروستدا ڕه‌نگه ببنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر وڵات".
ڕێژەی بێ‌کاری لە پارێزگای کرماشان لە بەهاری ساڵی ڕابردوودا ١٢٪ لە هاویندا ١٢.٦٪ و لە پاییزدا ١١.٨٪ ڕاگەیەندرا و لە زستانی ساڵی ١٤٠٣شدا لە ئاستی بێکاریدا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، پارێزگای کرماشان لە لووتکەی یەکەمی ڕیزبەندی بێ‌کاری لە ئێراندایە.