کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵمەتی نەمام چاندن بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ژینگەپارێز هەژارعەزیزنژاد

12:25 - 14 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی هەینی ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ژینگەپاریزانی شارەکانی بۆکان، سەقز و بانە  بۆ یادی کاک هەژار عەزیزنژاد ڕێوڕەسمێکی چاندنی نەمامیان لە چیاکانی ئاوایی شێوەتووی بانە بەڕێوە برد.

ژینگەپاریزانی ژین بانان، سروشتی شارەکەم لە شاری بۆکان و چالاکانی ژینگەپارێزی گەوەرگایەتی و شاخەوانان و ئەنجومەنی سەوز لە شاری سەقز و ئەنجومەنی ژینگەپاریزی پاژین لە بانە لەو هەڵمەتەدا ١٠٠ نەمامیان لە چیاکانی شێوەتوو چاندووە.

ڕێکەوتی ۲۸ی خاکەلێوەی ۱٤٠٤ی هەتاوی، کاک هەژار عەزیزنژاد، ئەندامی چالاکی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پاژین، بە ڕووداوی دڵتەزێنی پێکدادانی ماشێن لە ڕێگای نێوان ڕەبەت بۆ مەهاباد گیانی لەدەست دا.

کاک هەژار وەک کەسێکی خۆشەویست و خەمخۆری نیشتمان لەنیو خەڵکدا ناسرابوو و بەو هۆیەوە بە چالاکی جۆراجۆر لەلایەن ئەنجومەنەکانی ژینگەپارێزی و کەسانی دیکە یادی ناوبراو بەرز ڕادەگیرێت.