
پۆلیسی بریتانیا به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک ڕایگەیاند پێنج کەسی دەسبەسەر کردووە کە ویستویانە کردەوەی تێروریستی لە چەند شوێنی بریتانیا وەک لەندەن و مەنچستێر ئەنجام بدەن کە لەو پێنج کەسە چواریان ئێرانین.
ڕۆژی یەکشه‌ممه ١٤ی بانه‌مه‌ڕ، پۆلیسی بریتانیا له‌و به‌یاننامه‌دا ئاماژه‌ی به ده‌سبه‌سه‌رکردنی ئه‌و چوار تێرۆریسته له ناوچه‌کانی له‌نده‌ن، سۆئیندۆن و مه‌نچێستێر کردووه که به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئامانجیان به ئامانجگرتنی شوێنێکی دیاریکراو بووه.
له به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌ی پۆلیسی بریتانیادا هاتووه که ئه‌و چوار تێرۆریسته ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٩ هه‌تا ٤٧ ساڵ بووه و به تۆمه‌تی ئاماده‌کاری و به‌رنامه‌داڕێژی بۆ هه‌وڵێکی تێرۆریستی ده‌سبه‌سه‌ر کراون و ئێسته‌یش ڕه‌وتی لێکۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌کان به‌رده‌وامه.
دۆمینیک مۆرفی، سه‌رۆکی یه‌که‌ی خه‌بات دژی تێرۆریزمی پۆلیسی له‌نده‌ن له‌و پێوه‌ندییه‌دا وتوویه‌تی: "ڕه‌وتی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه به خێرایی به‌ره‌وپێش ده‌چن و ئه‌و که‌سانه له نزیکی ئه‌و شوێنه‌ی که ده‌یانویست به ئامانجی بگرن له هه‌ر زانیارییه‌کی نوێ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه".
مۆرفی هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه که: "لێکۆڵینه‌وه‌کان هه‌روه‌ها له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه و چه‌ندین گریمانه‌ی سه‌ره‌تاییمان له‌مه‌ڕ دۆزینه‌وه‌ی پاڵنه‌ره‌کانی ئه‌و هه‌وڵه تێرۆریستییه به‌رده‌وامه و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی که گیانی هاووڵاتییانمان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه دیاری ده‌که‌ین".
هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیسی ئاڵمان به فه‌رمی هیچ لایه‌ن و وڵاتێکی وه‌کوو پاڵنه‌ری ئه‌و هه‌وڵه تێرۆریستییه ده‌ستنیشان نه‌کردووه و ڕه‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌کان له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه، به‌ڵام له ماوه‌ی ساڵانی ڕابروودا به ده‌یان که‌س له ئه‌مریکا، ئورووپا، ناوچه و جیهاندا به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران و هه‌وڵدان بۆ کاری تێرۆریستی ده‌سبه‌سه‌ر کراون.