
ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕ، سیمینارێک لەلایەن کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە کتێبخانەی کوردیی شاری ستۆکهۆلم بەڕێوە چوو.
سیمینارەکە سەبارەت بە ''هاوکاری ڕەوەندی کوردی بۆ زمانی کوردی” بوو. بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆمیتەی سوید، هاوڕێ "نیشتیمان عەزێزی" ئەندامی کۆمیتە، بەشداری لەو سیمینارەدا کرد.
دوکتۆر ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کورد، مەمۆ دۆگال، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی زمانی کوردی، لە کۆڕگێڕانی سێمینارەکە بوون.
لەو سێمنیارەدا لەسەر پێویستی و گرینگیی خوێندنی کوردی و پەروەردەی زمانی کوردی جەخت کرایەوە.