
عه‌زیز نه‌سیرزاده، وه‌زیری به‌رگریی ڕێژیم دوابه‌دوای هێرشی بالیستیکیی حووسییه‌کان بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی بێن گۆریۆن له ئیسرائیل وتی: "ئه‌گه‌ر شه‌ڕمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن به خێرایی له چه‌کێک که‌ڵک وه‌رده‌گرین که هه‌تا ئێستا که‌ڵکی لێ وه‌رنه‌گیرابێت".
نه‌سیرزاده هه‌روه‌ها به‌نیسبه‌ت ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ڕێژیم هۆشداریی دا و وتی: "ئه‌گه‌ر هێرش بکرێته سه‌ر ئێمه ئه‌وا بنکه‌کانی ئه‌مریکا له وڵاتانی ناوچه‌که ده‌که‌ینه ئامانج".
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "ته‌سنیمـ"ـی سه‌ر به سپای پاسداران، عه‌زیز نه‌سیرزاده ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دوابه‌دوای هێرشی بالیستیکیی حووسییه‌کان بۆ سه‌ر ئیسرائیل له شه‌وی ١٤ی بانه‌مه‌ڕ و په‌رده‌لادان و تاقیکردنه‌وه‌ی نوێترین مووشه‌کی بالیستیک به ناوی ''قاسم'' کردووه".
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و هه‌واڵده‌رییه‌ی سپای پاسداران، ئه‌و مووشه‌که له جۆری مووشه‌کی سووته‌مه‌نی به‌ستوو به مه‌ودای هەزار و ٢٠٠ کیلۆمیتره و جۆری په‌شکه‌وتووی مووشه‌کی بالیستیکی قاسمه.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ڕێژیم له کاتێکدایه که بێنیامین نێتانیاهوو سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٤ی بانه‌مه‌ڕ ڕایگه‌یاند: "له‌لایه‌ن حووسییه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئێمه و ته‌واوی جیهان ده‌کرێت، ئێمه‌ش ئه‌وه قبووڵ ناکه‌ین و دژکرده‌وه‌ی توندمان ده‌بێت ".
نێتانیاهوو هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه "ئه‌وه ده‌زانین که ئه‌وان به فه‌رمان و پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران ئه‌و هێرشانه ده‌که‌نه سه‌ر ئێمه، ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یکه‌ین و هۆشداریی به ڕێژیمی ئێران ده‌ده‌ین هه‌تا تێبگه‌ن ئێمه ناتوانین وه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک قبووڵ بکه‌ین".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پیت هێگست، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕۆژی ١٠ی بانه‌مه‌ڕ، هۆشداریی به ڕێژیمی ئێران دابوو که ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت دانوستانه‌کانی ئه‌مریکا و ڕێژیمی ئێران به‌ره‌وپێش بچێت و ڕێژیم له پشتیوانی و پاڵپشتی حووسییه‌کان به‌رده‌وام بێت ئه‌وا لێکه‌وته‌ی به‌دواوه ده‌بێت.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه‌ی ئیکسی خۆیدا نووسیویه‌تی: "په‌یامێک بۆ ئێران؛ ئێمه پشتیوانی مه‌رگباری ئێوه له حووسییه‌کان ده‌بینین، به وردی ده‌زانین خه‌ریکی چین، ئێوه به باشی ده‌زانن توانای نیزامیی ئه‌مریکا له چ ئاستێکدایه و هۆشدارییه‌کانمان له‌گوێ بگرن، بمانه‌وێت له هه‌ر کات و شوێنێکدا تاوانی کاره‌کانتان ده‌ده‌ینه‌وه".