
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی بانە بەناوی کاک مەجید خدرزادە ناسراو بە ''ئاغا مەجیدی چۆمان'' بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی هەشتا ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک مەجید و بنەماڵەکەی لەنێو خەڵکی ناوچەی بانەدا بە دێموکرات و پێشمەرگە خۆشەویست ناسراون. لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتدا خزمەتێکی زۆریان بە حیزب و بزووتنەوە کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.