
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کاک کەماڵ ئەحمەدی ئەقدەم، ناسراو بە کەماڵ شەنگە، ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
کاک کەماڵ خەڵکی گوندی بەفرەوان سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد و کوڕی عەبدوڵڵا و پیرۆز و ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو.
ناوبراو بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ٦٧ هەتا ٧٠ و بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بەندیخانەی ورمێ بوو و ماوەی سی ساڵ بۆ بۆناب دوور خرایەوە.
کاک کەماڵ هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.