
ڕۆژی هەینی ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤، مەلا عەبدوڵڵا نیکخا بە نازناوی (سەفایی شاعیر)، خەڵكی گوندی ساوجی و نیشتەجێی شاری مریوان، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا و بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا عەبدوڵڵا لەو بەرە مامۆستایانە بوو کە وەک قوتابیەک وەفادار بە ڕێچکە کوردانەکەی مامۆستا قانع و فەوزی و مودەڕیسەکانی نیشتمان مایەوە کە زمانەکەمان هەمیشە بەشێک بووە لەو تەریقەتە کوردانەیان و شاگردی وەک زەبیحی و هێمن و حەمەی مەلا کەریمی پێشکەشی نیشتمان کردووە.
کۆچکردوو کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی، ئەدەبی و ئایینیی نیشتماندۆستی ناوچە و مامۆستای خانەنشینی قوتابخانەکانی دواناوەندیی شاری مەریوان، و هەروەها پێشنوێژ و مودەڕیسی حوجرەی مریوان و گوندەکانی دەوروبەری بوو.
کوڕێکی ناوبراو بە ناوی کاک سەباح نیکخا لە ڕیزی ئەندامانی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایە و خزمەەت بە نیشتمانەکەی دەکات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.