کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە بۆکان

10:46 - 16 بانەمەڕ 2725

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هێرشیان کردووەتە سەر شارەدێی قەرەمووساڵی دوکان  و دوو برا بە ناوەکانی مووسا یادیار و حەمزە یادیاریان دەسبەسەر کردوون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستوون.

هێزەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کار و ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون.

بەپێێ زانیارییەکان پاش دەسبەسەرکرانی ئەم دوو برایە، هێزەکانی ڕێژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکیان لە گوندی "گوێکتەپە" و دەستیان بە پشکنین کردووە.

مووسا یادیار و حەمزە یادیار کوڕی ڕەحمان خەڵكی گوندی "گوێکتەپە" سەر بە شاری بۆکانن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.