
که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له ٦٧ـه‌مین حه‌فته‌ی چالاکی و مانگرتن له خواردنی خۆیدا به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه که تێیدا ئاماژه به له‌سێداره‌دانی ٢٩ به‌ندکراو له یه حه‌فته‌دا و کوشتنی هاووڵاتییه‌ک له ڕه‌وتی کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی سزای له‌سێداره‌دان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم کردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و که‌مپه‌ینه، لەڕۆژی ١٠ی بانه‌مه‌ڕدا، ١٥ که‌س و له ڕۆژی ١٤ی با نەمه‌ڕدا ٩ که‌سی دیکه له سێداره دراون و به‌و پێیه ئاماری له‌سێداره‌دراوان له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه گه‌یشتووەتە ١٥٤ که‌س.
له به‌شێکی ئه‌و به‌یاننامه‌یەدا نووسراوه: "ده‌سه‌ڵاتدارانی سته‌مکار له هه‌وڵێکی بێبه‌زه‌ییانه‌دا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هاووڵاتییه‌ک به ناوی عه‌زیم فه‌ڕۆخوه‌ندیان کوشتووە که له‌گه‌ڵ به‌شێک له خه‌ڵکی دێزفوول به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی سزای له‌سێداره‌دانی کردبوو کە له ڕوانگه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌وه، ناوبراو وه‌کوو یه‌که‌مین کوژراوی کەمپەینی نا بۆ له‌سێداره‌دان له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌وه ده‌زانین".
له‌و به‌یاننامه‌دا هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران کراوە که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووه یه‌کگرتووانه و یه‌کده‌نگ له به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌داندا ڕاوه‌ستن.
ئه‌و که‌مپه‌ینه به‌نیسبه‌ت دۆخی هه‌نووکه‌یی ڕێژیمی ئێران و گه‌یشتنی به بنبه‌سته نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی و که‌ڵکوه‌رگرتن له سزای سێداره وه‌کوو که‌ره‌سته‌ی سه‌رکوت هۆشداری دا و له‌و بواره‌وه نووسیویه‌تی: "ناوه‌ند و ڕێکخراوه مافی مرۆییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، پێویسته پێوه‌ندییه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران به مه‌رجی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان درێژه پێ بده‌ن چونکه سزای له‌سێداره‌دان له ده‌ستی ئه‌و سته‌مکارانه له هه‌ر چه‌کێک مه‌ترسیدارتره.
شایانی باسه له ئێستادا ٤١ به‌ندیخانه ئه‌ندامی که‌مپه‌ینی نا بۆ له‌سێداره‌دانن.