
له به‌ره‌به‌ری یەکی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا چه‌ند ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌ی کرێکاری به‌یاننامه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرایان ڕوو له ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌رەکان و به‌رپرسانی ڕێژیم بڵاو کرده‌وه و به‌نیسبه‌ت به‌رده‌وامیی گوشاره‌کانی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی ڕێژیم بۆ سه‌ر چالاکانی کرێکاری ناڕه‌زایەتییان ده‌ربڕی.
سه‌ندیکای کرێکارانی شیرکه‌تی یه‌که‌ی ئوتووبووسڕانیی تاران و ده‌وروبه‌ری به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک وێڕای ناڕه‌زایه‌تی له‌مه‌ڕ به‌رده‌وامیی سه‌رکوت، ده‌سبه‌سه‌رکردن و گوشار بۆ سه‌ر چالاکانی کرێکاری، نووسیویانه: "سه‌رکوتی دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆکان و نکۆڵی له سه‌ره‌تاییترین داخوازییه‌کانی چینی کرێکار هه‌موو کات به‌شێکی دانه‌بڕاو له سیاسه‌تی ڕێژیم بووه".
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که له ئه‌مساڵدا دوو ئه‌ندامی پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به ناوه‌کانی ئیبراهیم مه‌ده‌دی و داوود ڕه‌زه‌وی ئێستاش له به‌ندیخانه‌کانی ڕێژیم‌دا ده‌سبه‌سه‌رن و ئه‌ندامه چالاکه‌کانی دیکه‌ش له‌ژێر گوشاری ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمدان.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌ی توند له به‌رپرسانی ڕێژیم له‌مه‌ڕ ڕێگه‌نه‌دان به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، ڕایانگه‌یاند، نوێنه‌ری کرێکاران له ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بێت نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه و سه‌ربه‌خۆی کرێکاران بێت نه‌ک دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر به ڕێژیم.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌دان به جێبه‌جێکرانی داخوازیی چینی کرێکار داوای مافی به‌رابه‌ریی یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ژنان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ، په‌روه‌رده‌ی خۆڕایی بۆ هه‌موو که‌س، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای منداڵانی کار، خه‌بات له دژی هه‌ڵاواردنه ڕه‌گه‌زی، نژادی، ئایینی و چینایه‌تییه‌کانیان کردووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا یه‌کیه‌تیی ئازادی کرێکارانی ئێران له به‌یاننامه‌ی ئه‌مساڵی خۆیاندا به بۆنه‌ی ڕۆژی کرێکاره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه که "شیرازه‌ی ئابووریی وڵات، به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیمی ئێران و ململانێ ناوچه‌ییه‌کانه‌وه خه‌ریکە داده‌ڕمێت".
هه‌ڵاوسانی هه‌وسارپچڕاو، بێ‌کاری، بێنرخبوونی تمه‌ن له به‌رامبه‌ر دراوه جیهانییه‌کان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی تێچووی ژیان، که‌مبوونه‌وه‌ی توانای کڕین، نه‌داری، گه‌نده‌ڵی و دزیی به‌رپرسانی ڕێژیم زیاتر له هه‌موو کاتێک ته‌نگی به چینی که‌مداهات و نه‌داریی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌تایبه‌ت کرێکاران هه‌ڵچنیوه.