
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری و ڕۆژنامه‌کانی ڕێژیم به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌نده‌ری ڕه‌جایی لە به‌نده‌رعه‌باس، زیاتر له ٣٠ که‌س چاویان زیانی پێگه‌یشتووه.
ڕۆژنامه‌ی "هه‌م میهه‌نـ"ـی ڕێژیم، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی بانه‌مه‌ڕ، له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه که له دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌نده‌رعه‌باس له ڕۆژی ٦ی بانه‌مه‌ڕ، زیاتر له ٣٠ که‌س چاویان تووشی زیان بووه و هه‌ندێکیان بیناییان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی "هه‌م میهه‌ن"، له‌و ڕێژه‌یه چه‌ند که‌سیان به ته‌واوی بیناییان له‌ده‌ست داوه و چه‌ند که‌سی دیکه‌شیان به‌هۆی برینی قووڵ و هه‌ستیاریی شوێنی برینه‌که‌وه بۆ تاران و شیراز گواستراونه‌ته‌وه و هه‌ندێک که‌سی دیکه‌ش به خێرایی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ کراوه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا باس له‌وه کراوه ئه‌و ٣٠ که‌سه‌ی چاویان تووشی زیان بووه له‌و کرێکاره چالاکانه‌ی سه‌ر ئێسکله یان هێزی خۆبه‌خش و هاریکار بوون که له دوای ته‌قینه‌وه‌که به هانای برینداره‌کانی دیکه‌وه ڕۆیشتوون.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ده ڕۆژ له‌و ڕووداوه، هه‌تاکوو ئێستا هیچ ناوه‌ند و هه‌واڵده‌رییه‌کی ڕێژیم به فه‌رمی ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی کوژراو و بریندارانی ئه‌و ڕووداوه‌ی بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ئاماژه‌یان به‌وه داوه که ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه چاویان تووشی زیان بووه، ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندایه.
بەپێی ئاماره فه‌رمییه‌کان، لەو تەقینەوەیەدا تا ئێستا لانیکەم ٧٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە هەزار کەسیش بریندار بوون.
هه‌ر له‌و پێوه‌دنییه‌دا پێشتر واشینگتۆن پۆست بە پێداچوونەوە بە سەر نزیک بە سەد گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ئاسمانی، وتووێژ لەگەڵ شایەتحاڵانی ڕووداوەکە و هەروەها ڕاوێژکردن لەگەڵ کارناسانی ماددە کیمیاییەکان، بەم ئاکامە گەیشتبوو کە ڕاگرتنی ماددەیەکی کیمیایی مەترسیدار لە بەندەرەکەدا، کە دواتر بە هۆکارێکی ناڕوونەوە گڕی گرتووە، بووەتە هۆکاری ئەم تەقینەوەیە.
ئەم ڕۆژنامە ئەمریکاییە بە پشتبەستن بە ڕاوبۆچوونی ژمارەیەک لە کارناسان، بەهێزیی تەقینەوەکەی لەگەڵ ٥٠ تۆن "تی ئێن تی" بە یەکسان زانیوە.