
به‌پێی ڤیدیۆ و وێنه‌کان، نه‌خۆشخانه‌کانی لوڕستان به گشتی و نه‌خۆشخانه‌کانی برووجێرد سه‌ره‌ڕای که‌میی پزیشک و په‌ره‌ستار، نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی پزیشکی و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کی کارامه، به ته‌واویش داڕزاون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیرنای ڕێژیم، نه‌خۆشخانه‌کانی برووجێرد سه‌ر به پارێزگای لوڕستان که سه‌رده‌مانێکه لە ده‌ست قه‌ره‌باڵغی و سه‌ره‌ی دوورودرێژ، نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی پزیشکی، نه‌بوونی هێزی مرۆیی و به‌ڕێوه‌به‌ریی کارامه‌وه ده‌ناڵێنێت له ئێستادا بیناکەی و که‌ره‌سته‌کانی به ته‌واوی پواون و که‌ڵکی به‌کارهێنانیان نه‌ماوه.
شاری برووجێرد ٣ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی، ١١ ناوه‌ندی ده‌رمانیی ته‌ندروستیی شاری، ١٨ بنکه‌ی ته‌ندروستیی تێدایه که هیچیان وه‌کوو پێویست خزمه‌تگوزاریی تێدا نییه و چه‌ندین کێشه و گرفتی چاره‌سه‌رنه‌کراویان هه‌یه.
ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی لوڕستان له ئاستێکدایه که خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه ته‌نا‌نه‌ت بۆ نه‌خۆشییه ئاساییه‌کانیش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگاکانی دیکه بکه‌ن.
لە پارێزگای لوڕستاندا نه‌ک هه‌ر کێشه‌ی پرتووکاویی نه‌خۆشخانه‌کان و قوتابخانه‌کان به‌ڵکوو بێ‌کاری، هه‌ژاری، نه‌بوونی خزمه‌تگوازیی شاری، قه‌یرانی ئاو و ژینگه و چه‌ندین کێشه و قه‌یرانی دیکه ته‌نگی به خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه هه‌ڵچنیوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌دنییه‌دا پڕۆژەی نەخۆشخانەی ٢٥٠ تەختیی ڕازی کۆیەشت، یەکێک لەو پڕۆژانەی دیکەیە کە لە سەردانەکەی سەرۆککۆماری پێشوو بۆ لوڕستان پەسەند کرابوو، کە لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٦ لەسەر زەوییەکی ٢٠٥ هەزار میتری قولینگی لێ درا، بەڵام دوای دوو مانگ، زەویی ئەم پڕۆژەیە کرا بە زەوی کشتوکاڵی و ئه‌و شاره‌ش له بوونی نه‌خۆشخانه‌ی ستاندارد بێبه‌ش کرا.
هه‌رچه‌ند له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین جار خه‌ڵکی شاری برووجێرد و لوڕستان به‌هۆی بوونی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌وه کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه و داواکاریی خۆیان له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی که‌رتی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه ڕاگەیاندووە، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و کێشانه بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه.
شایانی باسه پارێزگای لوڕستان بە زیاتر له ١١.٣ لەسەد ڕێژەی بێ‌کاری لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٣ سێهەمین پارێزگای ئێران بوو.