
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه مافی مرۆییه‌کان سێ هاووڵاتیی به‌هایی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکرانی سزاکانیان بۆ به‌ندیخانه‌ی ده‌ستگردی ئێسفه‌هان ڕاگوێزران.
هه‌واڵده‌ریی "ئیران وایه‌ر" ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی بانه‌مه‌ڕ له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا باسی له ڕاگواستنی سێ هاووڵاتیی به‌هایی بۆ به‌ندیخانه‌ی ده‌ستگردی ئێسفه‌هان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکرانی سزاکانیان کردووه و له‌لایه‌ن به‌ناو دادگاکانی ڕێژیمه‌وه به تۆمه‌تی "به‌هاییبوون" سزای قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لقی ٢٧ی به‌ناو دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ئێسفه‌هان هه‌رکام له‌و سێ هاووڵاتییه به‌هاییه‌ی به دوو ساڵ به‌ندکران، سزای نه‌ختی به بڕی ٢٤ میلیۆن تمه‌ن، ڕێگریی له چوونه‌ده‌ره‌وه لە وڵات بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و ڕێگه‌نه‌دان به چالاکیی له ڕایه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سزا دابوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی "ئیران وایه‌ر" شوناسی ئه‌و سێ هاووڵاتییه بریتییە له: حه‌مید مۆنزه‌وی، ئه‌رشیا ڕۆحانی و ئار‌ش نه‌به‌وی.
شایانی باسه مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٢ ئه‌رشیا ڕۆحانی و حه‌مید مۆنزه‌وی دوای پلۆمپکرانی دووکانەکەیان بانگی دادگای ڕێژیم کراون و له‌لایه‌ن لقی یه‌کی به‌ناو دادگای ئینقلابی ڕێژیمه‌وه به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده دژی نیزام"، "ته‌بلیغ له به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپه دژبه‌ره‌کانی ڕێژیم" و "ته‌بلیغی به‌هاییه‌ت" و "ئه‌ندامبوون له گرووپه‌کانی دژبه‌ری ڕێژیم" به ٥ ساڵ به‌ندکران و پێبژاردنی سزای نه‌ختی حوکم درابوون.
هه‌روه‌ها ئار‌ش نه‌به‌وی له‌لایه‌ن لقی یه‌کی به‌ناو دادگای ئینقلابی ئێسفه‌هانه‌وه به سه‌رۆکایه‌تیی ته‌وه‌کولی به تۆمه‌تی "ئیداره و ئه‌ندامبوونی له کۆمه‌ڵگه‌ی به‌هایی" و "چالاکیی ته‌بلیغیی دژی شه‌رعی ئیسلام" به ٥ ساڵ به‌ندکران و سزای نه‌ختی سزا درابوو و له به‌ناو دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕێژیم‌دا ئه‌و سزایانه بۆ دوو ساڵ به‌ندکران و سزای دیکه که‌م کراوه‌ته‌وه.
گوشارەکانی ڕێژیم بۆ سەر کەمینە ئایینی و ئێتنیکی و ڕەگەزییەکان لە ئێران بەردەوامە و ڕێژیم هەرجارەو بە بیانوویەک ئەم کەسانە بەرەوڕووی سزای قورس و ئازار و ئەزیەتی سیستماتیک دەکاتەوە.