
ئیسرائیل کاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل له لاپه‌ڕه‌ی ئێکسی خۆیدا سه‌ڕه‌رای هه‌ڕه‌شه له ڕێژیمی ئێران و هاوچارنووسیی لەگەل حیزبۆڵڵا نووسیویه‌تی: "وڵاته‌که‌ی ده‌بێت توانایی به‌رگریی سه‌ربه‌خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ده‌ره‌کیدا بپارێزێت".
یسرائیل کاتز له نووسینه‌که‌یدا ڕاسته‌وخۆ ناوی ڕێژیمی ئێرانی هێناوه و نووسیویه‌تی: "ڕێژیمی ئێران ده‌بێت به‌رپرسایه‌تیی پشتیوانیی لە حوسییه‌کان لە بواری ماڵی و چه‌کوچۆڵ له ئه‌ستۆ بگرێت" و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که "ڕۆڵگێڕیی هێزه نیابه‌تییه‌کان کۆتایی پێ هاتووه و ئه‌وه‌ی به سه‌ر حیزبۆڵڵا له به‌یرووت، حه‌ماس له غه‌ززه، ئه‌سه‌د له دەمێشق و حوسییه‌کان له یه‌مه‌ن هاتووه له تارانیش دووپات ده‌بێته‌وه".
کاتز له درێژه‌ی نووسینه‌که‌یدا هۆشداری به گرووپی ئه‌نساروڵڵا دا که له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وا دژکرده‌وه‌ی قورسمان ده‌بێت به‌رامبه‌ریان و ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر هه‌ر سیناریۆیه‌کدا ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه.
ناوبراو له کۆتاییدا باسی له‌وه کردووه که هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌ک بۆ سه‌ر ئیسرائیل بێ‌وڵام نامێنێته‌وه و هه‌ر هێرشێک بکرێته سه‌رمان ئه‌وا له‌گه‌ڵ زیانێکی گه‌وره به‌ره‌وڕوویه.
پێشتر بەرپرسانی ئیسرائیلی له ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەردا ڕایانگەیاندبوو کە خوازیاری ئەوەن مافی هێرش بۆ سەر حیزبوڵڵا وەکوو بەشێک لە هەر جۆرە ڕێککەوتننامەیەکی ئاگربەست لە لوبناندا، بگونجێنن.
هه‌روه‌ها یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری و گیدئۆن ساعێر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایانگه‌نادبوو: ئیسرائیل دەیهەوێت لە ئەگەری هەر ڕێککەوتننامەیەکدا مافی وڵامدانەوەی بە پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن حیزبۆڵڵاوە، هەبێت.
شایانی باسه شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ ئاگربه‌ستی نیوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵادا خوازیاری پێبه‌ندبوونی هه‌ردوولا به ڕێککه‌وتننامه‌ی ١٧٠١ی ئه‌و شۆرایه بوون.
لە ڕێککەوتننامەی ١٧٠١ی شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٠٦دا هاتووە، ئیسرائیل لە خاکی لوبنان بکشێتەوە و گرووپی حیزبوڵڵاش چەک بکرێت و لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە باشووری لوبنانەوە بۆ باکووری ڕووباری لیتانی لە ٢٠ کیلۆمیتری باکووری سنووری ئیسرائیل، پاشەکشێ بکەن.
هەروەها بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەیە، ١٥ هەزار هێزی ئاشتیپارێزی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوان هەردوو لادا، جێگیر دەبن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا نه‌عیم قاسم، ڕێبه‌ری حیزبوڵڵای لوبنان، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاکه‌لێوه هۆشداری دابوو کە ئه‌گه‌ر ئیسرائیل لە هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر لوبنان به‌رده‌وام بێت و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌وڵێکی پێشگیرانه بۆ ڕێگری له‌و هێرشانه نه‌گرێته به‌ر، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه چه‌ند خاڵێکی دیکه لە‌به‌ر ده‌ستدایه.