کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی "ماینی چل جوانوو"

10:52 - 11 جۆزەردان 2725

کتێبی ماینی چل جوانوو ئەفسانەی گوندنشینانی ناوچەی کرماشان لە نووسینی مامۆستا مەنسوور یاقووتی لەلایەن وەشانخانەی "خۆر" لە شاری بۆکان چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە لەلایەن مامۆستا سەلاح نیساریەوە وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی کوردی و ئێستا لە هەموو کتێبفرۆشییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست دەکەوێت.

مامۆستا مەنسوور یاقووتی سەبارەت بەم کتێبە دەڵێت:  ئەم ئەفسانە و چیرۆکانەی کە لە باوەشی ئەم کۆپەڕەدا پاڵیان وێک داوە، هەر هەموویان لە زمانی گوندنشینانی دەور و پشتی کرماشان، وەرگیراون و کۆ کراونەتەوە، واتە ئاوایی و شارۆچکەکان و گوندی مەیدان، شارۆچکەی سۆنقوڕ و ئاوایی سەرتەرهان لە کۆیەشتی خوڕماوا و شاری خوڕماوا و بە تایبەت ئاوایی چوار ملان کە ماوەی سێ ساڵ لەو ئاواییەدا سەیدا و وانەبێژ بووم.

شایانی باسە مامۆستا مەنسوور یاقووتی خاوەنی دەیان کتێب بە زمانی فارسییە و چەندین کتێبی لەلایان مامۆستا سەلاح نیساریەوە کراوەتەوە بە کوردی.