
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی له ڕاپۆرتێکی نهێنیدا سه‌ره‌ڕای باسکردن له په‌ره‌پێدانی ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وتی ئۆران‌یۆم هه‌تا ئاستی دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی، داوای له ڕێژیم کردووه به خێرایی ڕێگه‌ی خۆی بگۆڕێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده‌دا هاوکاریی پێویست بکات.
ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، هه‌واڵده‌ریی "ئاسوشەیتێدپرێس" له کاتێکدا ڕوونووسێکی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بڵاو کرده‌وه که دانوستانی ناڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌مریکا و کۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌و دوولایه‌نه له ئارادایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانس، هه‌تا ڕێکه‌وتی ١٩ی مانگی مه‌ی، ڕێژیمی ئێران ٤٠٨.٦ کیلۆگره‌م یۆرانیۆمی هه‌تا ئاستی ٦٠ له‌سه‌د پاشه‌که‌وت کردووه و به‌و پێیه به‌نیسبه‌ت مانگی ڤێورییه‌وه نزیک به ١٣٤ کیلۆگره‌م زیادی کردووه.
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی له ڕاپۆرتی نهێنی خۆیدا به ئاماژه‌دان به ئاستی هه‌ڵکشانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پاشه‌که‌وتی ئۆران‌یۆم له ئێران‌دا نووسیویەتی: "تاران ته‌نیا وڵاتێکه له جیهاندا که چه‌کی ناوکیی نییه به‌ڵام هه‌تا ئاستی ٦٠ له‌سه‌دی ئۆرانیۆمی پیتاندووه که ئه‌و ڕێژه‌ش مه‌ودایه‌کی که‌می بۆ ئاستی ٩٠ له‌سه‌دی هه‌یه که بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کار دێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند کاتژمێر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ڕێکخراوی وه‌زی ناوکیی ڕێژیم له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا ئیددعایان کردووه که مه‌به‌ست له‌و ڕاپۆرته ئامانجی سیاسییه که له ڕێگه‌ی گوشار خستنه‌سه‌ر ئاژانسه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه: "کۆماری ئیسلامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی نێو ئه‌و ڕاپۆرته ڕه‌ت ده‌کاته‌وه". هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌دا به‌رپرسانی ڕێژیم به‌نیسبه‌ت هه‌ڵسوکه‌وتی چه‌ند وڵاتێکه‌وه هۆشدارییان داوه و له‌وباره‌وه نووسیویانه: "چه‌ند وڵات له هه‌ڵسوکه‌وتی تاران له‌گه‌ڵ ئاژانس یان لە ڕاپۆرتی دانیشتنی شۆرای حۆکام که‌ڵکئاوەژوویان وه‌رگرتووه و کۆماری ئیسلامی هه‌وڵی به‌جێی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵامدانه‌وه به داواکارییه‌کانی ئه‌و ئاژانسه‌دا ڕه‌چاو کردووه و دەیکات".