
به‌رده‌وامیی بڕینی کاره‌با له ئێران‌دا ته‌نیا تایبه‌ت به شار و گوند و پیشه‌سازییه‌کان نییه و نه‌خۆشخانه و که‌رتی تەن‌دروستیشی گرتووه‌ته‌وه و هه‌تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه هه‌زاران نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
قه‌یرانی که‌میی کاره‌با له ئاستێکدایه که چیتر به‌رپرسان و ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕێژیمیش ناتوانن حاشا له لێکه‌وته نه‌رێنی و دریژخایه‌نه‌کانی به‌تایبه‌ت له نه‌خۆشخانه‌کان بکه‌ن و له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵدریی "ته‌سنیم" سه‌ر به سپای پاسداران له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه: "له کرماشان بڕینی کاره‌بای نه‌خۆشخانه‌کان، نه‌خۆشه‌کانی تووشی لێکه‌وته‌ی درێژخانه‌ن و قه‌ره‌بوونه‌کراو کردووه".
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن به‌رده‌وامیی ئه‌و قه‌یرانه هه‌ڕه‌شه‌ی جیددییه له‌سه‌ر ته‌ندروستیی گشتیی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی ڕێژیم یه‌كێک له یه‌که‌مین و زیانبارترین شوێندانه‌ریی که‌میی کاره‌با، له‌کارکه‌وتنی ده‌زگا و که‌ره‌سته سه‌ره‌کییه‌کانی نه‌خۆشخانه‌کانه که‌ره‌سته‌گه‌لێک وه‌کوو ده‌زگای هه‌ناسه‌ی ده‌سکرد، که‌ره‌سته‌ی نه‌شته‌رگه‌ری، ده‌زگای ئێم ئاڕ ئای، سی تی ئێسکه‌ن هه‌موویان پێویستییان به کاره‌با هه‌یه و نه‌بوونی هه‌رکام له‌و ده‌زگا و که‌ره‌ستانه گیانی هه‌زاران که‌س ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها له کاتی بڕینی کاره‌بادا به‌هۆی له‌کارکه‌وتنی سیسته‌می کۆنتڕۆڵی ترافیکی شه‌قامه‌کان، ئامبۆڵانسه‌کان دێرتر ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌کان یان له کاتی هاتنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌کان تووشی ترافیک ده‌بن و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له پێوه‌ندیگرتن به‌شه تایبه‌تییه‌کان پێکه‌وه کێشه پێش دێت و ئه‌و هۆکاره‌ش مه‌ترسییه‌کی دیکه و هه‌ڕه‌شه له گیانی خه‌ڵک ده‌کات.
شایانی باسه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش که له‌نێو ماڵه‌کانیاندا له که‌ره‌سته‌ی پزیشکی وه‌کوو ده‌زگای ئۆکسیژن یان دیالیز که‌ڵک وه‌رده‌گرن، له ئه‌گه‌ری بڕینی کاره‌بادا ته‌ندروستییان ناجێگیر ده‌بێت.
هه‌ر له‌و پێوەندییه‌دا بڕینی کاره‌با له سه‌ر که‌رتی ته‌ندروستی، ڕاگرتنی واکسەن و هه‌ڵگرتنی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی پله‌یه‌کی گه‌رمای تایبه‌تییان پێویسته، تووشی کێشه کردووه.
به‌پێی وته‌ی کارناسانی پزیشکی، بڕینی کاره‌بای سه‌رانسه‌ری ته‌نیا یه‌ک قه‌یرانی فه‌ننی یان ڕواڵه‌تی نییه به‌ڵکوو لێکه‌وته‌یه‌کی ڕوونی له بواری کاره‌ساته مرۆیی، ته‌ندروستی، ڕه‌وانی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به دواوه‌یه.