
دەڵێم لەو لووتکەیەی ئێستاکە بۆتە جێ و مەکۆی جوانی"
"خەڵاتم کەن بە باڵی ئەو هەڵۆیەی هاوخەباتم بوو
(شەهید کەریم عەبدی)
برایم چووکەڵی
مێژووی خوێناویی نه‌ته‌وه‌که‌مان په‌ڕبه‌په‌ڕ هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه. پڕ له سه‌ربه‌رزی و شانازییه. قاره‌مانانی ئه‌و مێژووه خوێناوییه که‌م نین، چونکی به‌درێژایی مێژوو ئه‌و گه‌له خوێنی له‌به‌ر ڕۆییوه، ئه‌ویش له بژارده‌کانی کۆمه‌ڵ. ئه‌وان به جوامێریی خۆیان سه‌لماندیان که گه‌لی کورد زیندوویه، هه‌روه‌ها فیلمی تراژێدیای خه‌باتی خوێناوی گه‌ل، زۆر مێرخاس و جوامێری پێناساندین کە که‌ریم عه‌بدی ناسراو به که‌ریمی حاجی یه‌ك له وانه.
که‌ریم عه‌بدی ساڵی ١٣٣٣ له ئاوایی باغچه‌مه‌شه‌دی سه‌ربه ناوچه‌ی هه‌وشار له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مامناوه‌ندی چاوی گه‌شی به ڕووی دنیا‌دا کرده و، له باوه‌شی دایکی دڵسۆزیدا پێرۆکه بوو. پاشان نێردرایە قوتابخانه و هەتا پۆلی ٥ی سەرەتایی له گوندی باغچه‌مه‌شه‌د تەواو کرد. پاشان به‌هۆی وه‌زعی ژیانی ئه‌وکاتی گوندنشینه‌کان هه‌وڵی به‌رده‌وامبوونی بۆ نه‌ره‌خساو وێڕای بنه‌ماڵه‌که‌ی به کاری کشت‌وکاڵه‌وه خه‌ریکی ژیانی ڕۆژانه بوون. ژیانی که‌ریم تا شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاویی گه‌لانی ئێران به‌مجۆره درێژه‌ی کێشا.
پاش سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، که‌ریم ئاماده بوو لەپێناو ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌موو خۆشییه‌کی ژیان وه‌لا نێ و، گه‌یشن به سه‌ربه‌ستیی نه‌ته‌وه‌که‌ی و به‌ئازادی ژیانی له به‌رنامه‌و ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا دیته‌وه. هه‌ربۆیه بێ سی‌ودوو لیکردن ڕیزی خه‌باتگێرانی دێموکراتی هه‌ڵبژارد. که‌ریم عه‌بدی به‌هۆی لیهاتوویی و شاره‌زایی له‌بواری سیاسی‌دا، پاش ماوه‌یه‌ک نێردرایه کۆمیته‌ی ناو‌چه و له مه‌یدانی کرده‌وه‌دا پێشانی دا كه شیاوی وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسایه‌تیی قورستره و، وه‌ك كادری ته‌شكیلاتیی ناوچه‌ی سووروسات دیاری كرا. به‌ڵام کەریم ته‌نیا كادری سیاسی و ته‌شكیلاتی نه‌بوو، به‌ڵكوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و ئازا‌و نه‌ترس بوو، و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان له شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌دا به‌شداریی چاڵاکانه‌ی ده‌كرد. کەریم له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر هه‌ڵسووڕاوانه سیاسه‌ته‌کانی حیزبی له‌نێو خه‌ڵكدا شیی ده‌کرده‌وه. ناوبراو که وه‌ک کادرێکی به‌توانا له هێز کاری ده‌کرد، جگه له‌وه‌ی کادریکی سیاسی بوو له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌ی هه‌وشاردا به‌شداریی چالاکانه‌ی کرد.
کۆماری ئیسلامی پاش ئه‌وه‌ی هێرشێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ گرتنه‌وی ناوچه‌ی هه‌وشار ده‌ست پێ‌کرد، هێزی شەهیدانی هه‌وشار ڕووی له‌ناوچه‌ی سه‌قز کرد. له هاوینی ساڵی ١٣٦٢دا که‌ریم عەبدی ڕه‌وانه‌ی ده‌وری مودیرییه‌ت کرا و پاش ته‌واوکردنی ده‌وره‌که‌ی گه‌ڕاوه هێزی شه‌هیدانی هه‌وشار و وه‌ک فه‌رمانده‌ری لک دیاری کرا. ناوبراو له زۆر شه‌ڕی قاره‌مانانه‌دا به‌شداریی کرد و نه‌ترسی و ئازایه‌تی ئه‌و بوو به وێردی سه‌رزمانی هاوسه‌نگه‌رانی و کردبوویە خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی ناوچه‌که.
که‌ریم له‌ژیانی حیزبایه‌تیدا به هه‌موو هه‌ست و توانا‌و فیداكارییه‌وه تێ كۆشا و به لێهاتووییه‌وه پله ته‌شکیلاتییه‌کانی یه‌ک له‌دوای یه‌ک بڕین. ئه‌و كوڕی ڕۆژی ته‌نگانه و هیوای دواڕۆژی حیزب و گه‌له‌که‌ی بوو. به‌رامبه‌ر به حیزب و ڕێبازه‌كه‌ی ڕۆڵه‌یه‌كی به‌ئه‌مه‌گ و وه‌فادار بوو و قه‌ت له بیر‌وباوه‌ڕی‌دا ناهومێدی و له‌رزۆك‌بوون به‌دی نه‌كرا. تایبه‌تمه‌ندی که‌ریم ئه‌وه بوو له‌گەڵ هاوسه‌نگه‌رانی لەسه‌ره‌خۆ، به‌ئه‌خلاق، کارزان، لێهاتوو له کاری پێ‌ئه‌سپێردراوی‌و، له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا هه‌ڵمه‌تبه‌ر و چاونه‌ترس بوو.
زستانی ساڵی ١٣٦٢ پێشمه‌رگه‌کانی ناوچه‌ی هه‌وشار گه‌ڕانه‌وه نێو خه‌ڵکی قاره‌مانی ئه‌و ناوچه‌یه و له‌گه‌ڵ پێشوازییه‌کی گه‌رمی خه‌ڵک ڕووبه‌روو بوونه‌وه. دوژمن کە چاوی دیتنی ئەو پێشوازییه‌ی نه‌بوو به هێزێکی زۆری سه‌دان که‌سی و بە تۆپخانەی قورس و بە پشتیوانی هێزی هەوایی هێرشی بۆ سه‌ر ڕۆڵه فیداکاره‌کانی دێموکرات له گوندی کووپەقڕان و داره‌توو و کووچه‌ته‌ڵا ده‌ست پێ‌کرد. کوڕانی دێموکرات که له هێرشی به‌ربڵاوی دوژمن ئاگادار بوون، خۆیان بۆ شه‌ڕی مان‌ونه‌مان ئاماده کرد. له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ٢٨ی ڕێبه‌ندان شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو. ڕۆڵەکانی حیزبی دێموکرات که له‌مێژه په‌یمانیان به‌ستووه له مه‌یدانی خه‌بات بۆ ئازادی‌دا یان شه‌هید بن، یان سه‌ركه‌ون، یەک لەوان کەریمی حاجییە کە به‌و په‌یمانه وه‌فادار مایەوە. به‌مجۆره پاش دوو شەو و ڕۆژ شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانی توانییان زیاتر له ٣٠٠ که‌س له به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بکوژن و خۆیان له گه‌مارۆی دوژمن ڕزگار بکه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ١٩ قاره‌مانی دێموکرات له‌و به‌ربه‌رەکانییه‌دا شه‌هید بوون و ١٢ پێشمەرگەش به‌دیل گیران که یه‌کیان که‌ریم عه‌بدی بوو. ئەو لەزیندانیشدا هەر پێشمەرگە مایەوە و لەبەرامبەر جەلادانی ڕێژیم‌دا ڕاوەستا و، ئازار و ئەشکەنجە نەیتوانی کۆڵی پێ دابدا و سەرئەنجام لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٣دا بە شێوەیەکی درندانە وێڕای هاوسەنگەرە بەدیل‌گیراوەکانی لە شاری تیکاب گوللەباران کران. ئەوان ئه‌و په‌یمان و به‌ڵێنیانەیان لەگەڵ خوێنی شەهیدان و خەڵکی کوردستان برده سه‌ر که تا دوا تنۆکی خوێنیان سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌که‌ن.
هەرچەند شەهیدبوونی ٣١ قارەمان داخێکی گەورە لەسەر دڵی خەڵکی کوردستان بوو، بەڵام لەلایەکی دیکەوە جێگەی شانازییە کە قارەمانانی دێموکرات گیانیان لەپێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی نیشتماندا به‌خت کرد. ئه‌وان به خۆڕاگری و پێشکێش‌کردنی گیانیان نیشانیان دا که وه‌فادار به ڕێبازی شه‌هیدان و حیزبه‌که‌یانن و، سه‌لماندیان که دوژمنی فاشیست به شه‌پۆلی ئینسانی و چه‌کی جبه‌خانه‌ی زه‌به‌لاح و چه‌کی پێشکه‌وتوو ناتوانێ هێز و بیروباوه‌ڕی کورڕانی دێموکرات لاواز بکا.