کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە

11:02 - 20 جۆزەردان 2725

بەداخەوە سەر لە ئێوارەی ڕۆژی ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، هاوڕێ سیروان تەوحیدنیا  ئەندامی حیزبی دێموکرات، لە شاری کۆیە بەهۆی جەڵتەی دڵ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

سیروان تەوحیدنیا ساڵی ١٣٥٩ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گوندی "توانکەش"ی کامێران سەر بە پارێزگای سنە لە دایک بووە. لە بەرهەمی ژیانی هاوبەشی خۆی خاونی کچێکە بەناوی سەحەر.

ساڵی ١٣٧٧ لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سیروان لە سنە دەسبەسەر دەکرێ و پاشان ئەشکەنجە دەدرێت، فشاری زۆری ڕێژیم وا دەکات کە دوای مەرەخەسی ناچار بە بەجێهشتنی زێدی خۆی بێت.

سیروان تێکۆشانی پێشمەرگانەی خۆی ساڵی ١٣٨٩ دەست پێ دەکات و لە دەورەی ٢٠١ی فێرگەی سیاسی نیزامیی پێشمەرگەدا بەشدار دەبێت و تا کۆتایی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی لە چەندین ئۆرگانی حیزبی وەکوو: کۆمیسیۆنی ماڵی و بەشی خەدەمات و ناوەندی پێشمەرگە و هێزەکانی زاگرۆس، تێکۆشانی خۆی درێژە دەدات و پاشان وەک ئەندام لە کۆمیتەی کۆیە سەر بە ناوەندی تەشکیلاتی ئاشكرای حیزب سازمان دەدرێت.

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە سەر لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی هاوڕێ سیروان تەوحیدنیا بەهۆی جەڵتەی دڵ، کۆڕی هاوخەباتانی بەجێ هێشت و ماڵاوایی لێ کردین.

ناوەندی تەشكیلاتی ئاشكرای حیزبی دێموکرات خۆی بە هاوبەشی خەمی لەدەستدانی ئەو تێکۆشەرە دەزانێ و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی و هەروەها دۆست و هاوسەنگەرانی کۆچکردوو دەکات و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازێ.

ڕۆحی شاد و سەنگەری خەباتی ئاوەدان

 

ناوەندی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی