
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا له پێوه‌ندییه‌کی تلفۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له چاوپێکه‌وتنی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا و ڕێژیمی ئێران له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌رداندا کردووه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ نێتانیاهو سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل پێوه‌ندییه‌کی تلفۆنیی پێک هێنا که ترامپ ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی به "زۆر باش" ناو بردووه، هه‌ر دوو لایه‌ن له‌باره‌ی چه‌ند بابه‌تی جۆراوجۆر قسه‌یان کردووه که باسکردن له‌سه‌ر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کیی ئه‌و پێوه‌ندییه بووه.
ترامپ له‌و پێوه‌ندییه‌یدا ڕایگه‌یاند، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێژیمی ئێران ده‌بێت.
شایانی باسه هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی ڕێژیم ئه‌و ئیددیعایه‌ی سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکایان پشتڕاست یان ڕه‌ت نه‌کردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا به ئاماژه‌دان به ئاڵۆزیی وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕێژیم وتوویەتی: "کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم دانوستانکارێکی سه‌رسه‌ختن و له ئێستادا خه‌ریکی کارێکی زۆرین له‌گه‌ڵیان، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پیتاندن په‌ره پێ بده‌ن و ئێمه‌یش ڕێگه به وه‌ها کارێک ناده‌ین".
دۆناڵد ترامپ به نێتانیاهوی وتووه: "به دڵنیاییه‌وه جێگره‌وه‌ی دانوستان و ڕێککه‌وتن بۆ ڕێژیمی ئێران زۆر زۆر مه‌ترسیداره و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ینه ڕێککه‌وتنێک که ڕێگه له وێرانی و مردن بگرێت".
ناوبراو هه‌روه‌ها له‌و پێوه‌ندییه‌دا وتوویه‌تی: "به‌رپرسانی ڕێژیمی ئێران خواستگه‌لێکیان هه‌یه که بۆ قەبووڵکردن نابن، ئه‌وان له‌و بابه‌تانه‌ی ده‌بێت پاشه‌کشێ بکه‌ن، نایکه‌ن. ده‌یانه‌وێت به ماڵ و سامان بگه‌ن و ئێمه ڕێگه ناده‌ین".