کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ناوچەی سۆما

11:12 - 20 جۆزەردان 2725

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان، حاجی سامی حاتەمی کوڕی عەبدولقادر لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا  کۆچ دوایی کرد.

ناوبراو لە گوندی هەلەقۆش سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ لە دایک بووە و بۆ ماوەی ٧ ساڵ واتە لە ساڵی ١٣٥٨ هەتا ١٣٦٥ لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا، چەکی بەرگری لە نیشتمانی لە شان کردووە.

حاجی سامی لە دەرگیریگەلێکی زۆردا بەشدار بووە و لە شەڕی گوندی گێچە دەست و لاقی بریندار بووە و هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنیشی هەر لە سەر ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوبراو چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لێ کرابوو و لە کۆتاییشدا لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاویدا بۆ ماوەی چەند مانگ لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.