
لە کاتێکدا کە زەنگی هۆشداری پیربوون لە کرماشان لێ دراوە و دانیشتووانی ئەو پارێزگایە بە ڕێژەیەکی مەترسیدار بەرەو پیربوون دەچن، هێشتا هیچ هەنگاوێکی کاریگەر بۆ کۆنتڕۆڵكردنی ئەم ڕەوتە نەگیراوەتە بەر.
بر اساس اعلام دکتر ساجده واعظزاده، عضو هیات علمی جهاد دانشگاهی کرماشان، ۱۲.۱۵ درصد از جمعیت استان معادل حدود ٢٤٦ هزار نفر را سالمندان بالای ۶۵ سال تشکیل میدهند.
بە وتەی دوکتور ساجدە واعززادە، ئەندامی هەیئەتی زانستیی زانکۆی کرماشان، لە ١٢.١٥٪ی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە واتە نزیکەی ٢٤٦ هەزار کەس لە کەسانی بەساڵاچوو پێک دێت کە تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵە.
ئەم ئامارە لە ڕێژەی گشتی لە ئێراندا کە نزیکەی ١١ لەسەدە زیاترە و بەم پێیە کرماشان دەبێتە حەوتەمین پارێزگای پیری ئێران.
ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاو دەکرێنەوە کە ڕێژیم تەنیا سەرقاڵی دروشمی بێئەنجام سەبارەت بە جەوانیی حەشیمەتە.
ناوبراو زیادی کرد کە زیادبوونی ڕێژەی هیوا بە ژیان و کەمبوونەوەی ڕێژەی لەدایکبوون یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی ئەم دۆخەیە و ئەگەر ئەم ڕەوتە ئاوا بەردەوام بێت لە داهاتوودا لەگەڵ کێشەی ئابووری، لاوازی سیستەمی چاودێریی تەندروستی، کەمبوونەوەی تواناکانی بەرگری، تەنانەت لەگەڵ زیادبوونی زیانەکانی کۆمەڵایەتی لەو پارێزگایە بەرەوڕوو دەبینەوە.
ئەو مامۆستای زانکۆیە لەبارەی دەرئەنجامە نەرێنییەکانی بەساڵاچوونی دانیشتووانی کرماشان هۆشداری دا و ئاماژەی بەوە دا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پارێزگایە تووشی چەندین کێشەی ئابووری، پزیشکی و کولتووری دەبێتەوە.
ناوبراو لە کۆتاییدا داوای چاکسازیی جیددی و خێرای کرد لە جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی پێوەندیدار بە "جەوانی حەشیمەت"، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر سیاسەتەکان کارا نەبن و لەگەڵ پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکان نەگونجێن، نەک هەر ڕێگری لە پیربوونی دانیشتووان ناکات، بەڵکوو قەیرانی قووڵتریشی لێ دەکەوێتەوە.