کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری جوانڕۆ

11:18 - 21 جۆزەردان 2725

ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی جۆزەردان ئەندامێکی چالاک و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بە ناوی ئاکۆ یاری کوڕی فەتاح خەڵکی جوانڕۆ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و بەردەوام هاوکاریی خەڵکی هەژار و لێقەوماوی دەکرد.

بەتایبەتی لەکاتی بوومەلەرزە و هاتنی لافاو لە ناوچەکانی کرماشان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و هاوکاریی لێقەوماوان نەخشێکی بەرچاوی هەبوو.

کاک ئاکۆ لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لێبڕاوانە هاوکاریی کرد.

ناوبراو هەروەها لە شۆڕشی ژینادا بەشدارییەکی بەرچاوی هەبوو و لە سازماندان و خۆپیشاندانەکان یەکێک لە چالاکترین و بەرچاوترین خۆپیشاندەرانی شاری جوانڕۆ بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.