
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له درێژی هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ لاوازکردن و سنووردارکردنی چالاکیی ڕێکخراوه تێرۆریستییه‌کانی ناوچه‌که به‌تایبه‌ت حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن، حیزبوڵڵای لوبنان، حه‌ماس و ئێخوانۆلموسلمین و ڕێکخراوێکی سزا دا که به ناوی خێرخوازییه‌وه پشتیوانیی ماڵی‌یان له حه‌ماس ده‌کرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و ٥ ڕێکخراوه به‌ناو خێرخوازییه‌ی سزا دراون سه‌ر به گرووپه تێرۆریسته‌کانی حه‌ماس و به‌ره‌ی خه‌ڵک بۆ ئازادیی فه‌له‌ستین بوونه و پشتیوانیی ماڵی‌یان له‌و گرووپانه کردووه.
هه‌روه‌ها له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکادا هاتووه؛ که هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و ٥ ڕێکخراوه، ٥ که‌سی یه‌که‌می ئه‌و ڕێکخراوانه‌ش سزا دراون.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌و ناوه‌ند و که‌سه سزادراوانه، به ناوی خێرخوازییه‌وه و له‌ژێر ناوی چالاکیی مرۆڤدۆستانه له غه‌ززه و ناوچه‌کانی دیکه پشتیوانی‌یان له باڵی نیزامیی حه‌ماس و به‌ره‌ی خه‌ڵک بۆ ئازادیی فه‌له‌ستین کردووه.
هه‌روه‌ها مایکل فالکندر، جێگری وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه "ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مڕۆ گرنگییه‌که‌ی له‌وه‌دایه که چیتر ڕێگه نه‌درێت له‌ژێر ناوی خێرخوازی و به که‌ڵکاژۆوه‌رگرتن له هه‌ستی خه‌ڵک، پشتیوانی له گرووپه تێرۆریستییه‌کان بکه‌ن".
ئه‌و ٥ ڕێکخراوه بریتین له: ئه‌نجومه‌نی ئه‌لوئام له غه‌ززه، بونیادی فه‌له‌ستین له تورکیه، ئه‌نجومه‌نی ئەلبرکه له ئه‌لجه‌زایر، بونیادی ئەسرا له هوله‌ند و ئه‌نجومه‌نی لا کوپولا دورو له ئیتالیا.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا نووسراوه: "ئێمه له سه‌ر به‌ڵێنییه‌کانی خۆمان له‌مه‌ڕ یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه‌ی خه‌ڵکی غه‌ززه له ڕێگه‌ی ڕێکخراوه باوه‌ڕپێکراوه‌کان ده‌روه‌ست ده‌مێنینه‌وه".