کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد

12:17 - 21 جۆزەردان 2725

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۷ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، کاک عوسمان جەناح خەڵکی مەهاباد بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

کاک عوسمان کەسێکی کوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر بوو و تا دوایین هەناسەکانی ژیانی وەفادار بوو بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

ناوبراو بە وەستا عوسمانی شیشەبڕ ناوبانگی هەبوو کە ساڵانێک لە گەڕەکی مەیدانی ئیستقلالی مەهاباد کاری شیشەبڕی دەکرد.

برایەکی وەستا عوسمان بەناوی شەهید مەنسوور جەناح  ۱۲ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳٦۲ وێڕای ٥۹ لاوی مەهاباد ئێعدام کراوە.

برایەکی دیکەشی بە ناوی شەهید جەماڵ جەناح پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە هێزی شەهید پێشەوا بووە کە ساڵی ۱۳٦۲ی هەتاوی لە سایینقەڵا لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی دوژمن تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.