
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مام هەمزەی قادر، ناسراو بە هەمزەی برایمە چکۆل، خەڵکی گوندی گەرگوولی سەرێ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک هەمزە کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و جێگای متمانەی خەڵکی گەرگوول و دەورووبەری بوو.
ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و پێشمەرگەدۆست بوو کە زۆر جار ماڵەکەی شوینی حەسانەوەی پێشمەرگەکان بووە.
مام هەمزە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی شەهیدان بەتایبەتی قازی قاسملوو و شەرەفکەندی دەکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.