
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، له یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکرات پێشانگایه‌کی وێنه له‌ژێر ناوی "په‌راوێزی شۆڕش" به به‌شداریی ژمارەیەک له کادر، پێشمه‌رگه، بنه‌ماڵه‌ی کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب کرایەوە.
پێشانگاکه له‌لایه‌ن کاک "حه‌مه‌خان موساعدی" پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموکراتەوە کە هاوکات بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدیشە کرایه‌وه.
ئه‌و پێشانگایه له چه‌ند وێنه‌یه‌کی جۆراوجۆر پێک هاتبوو که به‌رهه‌می کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گر بوو که پاش کۆتایی ده‌وره‌ی خولێکی سه‌ره‌تایی، یه‌که‌م ئه‌زموونی هونه‌ریی خۆیان خسته به‌ر دیدی بینه‌ران.
که‌یوان فاتحی پێشمـه‌رگه‌ی هونه‌رمه‌ند ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش ده‌وره‌یه‌کی ڕێپۆرتاژی وێنه و سریزی بۆ کۆمه‌ڵێک له پێشمه‌رگه‌کانی ئەم بنکەیە کردووه‌ته‌وه و ئه‌م پیشانگایه به‌رهه‌رمی هه‌وڵی ئه‌و پێشمه‌رگه هونه‌رمه‌ندانه‌یە.
وێنه‌کانی پیشانگای "په‌راوێزی شۆڕش" کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی له‌خۆ ده‌گرت که ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی پێشمه‌رگه، وه‌رزش و ژیانی ئاسایی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی وێنا ده‌کرد.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پێشانگایه که‌یوان فاتحی و به‌ختیار نه‌زه‌ری، سەبارەت بە هۆکاری ناولێنانی ئه‌و پیشانگایه و ته‌رخانکردنی به‌شێکی زۆر له وێنه‌کان به ژیانی پێشمه‌رگانه ڕایانگه‌یاند: "ئاوێته‌ی هه‌ستی وێنه‌گرانه، له پشته‌وه‌ی ئه‌م وێنانه، زه‌ینی پێشمه‌رگانه سیره‌ی له‌و دیمه‌نانه گرتووه و ده‌یانخاته داوی کامێراوه" و "له تاریکستانی په‌راوێزدا، هومێدێک وه‌کوو شه‌م ده‌سووتێت و ڕێگایه‌کی پڕ مه‌ترسییه له شاخه‌وه بۆ پێده‌شت و بنکه‌کانی پێشمه‌رگه و دیسانه‌وه هه‌ڵگه‌ڕانه به هیوا و ئاسۆ و ڕووناکیدا".
هه‌روه‌ها له‌و وێنانه‌دا، پێشمه‌رگایه‌تی وه‌کوو باوه‌ڕێکی بێبڕانه‌وه وێنا کرابوو که ئاوێته‌ی ڕابردوو، ئێستا و داهاتووی نیشتمانێکه و وێنه‌کانیش نواندنه‌وه‌ی ڕه‌وشته به‌رزه‌کانی ئه‌و باوه‌ڕه بوون.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی وێنه‌کانیان له‌و پێشانگایه‌دا نمایش کرا برتیین بوون له: که‌یوان فاتحی، بێریڤان شێرخانی، هێمن که‌ریمی، فرمێسک که‌ریمی، سه‌رگوڵ ئاغابه‌یگی، بێهسام خان گوڵی و نگین یووسفی.