
کاناڵی هه‌واڵده‌ریی سی بی ئێسی ئه‌مریکا، به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌کانی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکایی ڕاپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه که تێیدا باس له‌وه کراوه ئیسرائیل به‌رپرسانی ئه‌مریکایان له چۆنیه‌تیی هێرش بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران ئاگادار کردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌رپرسانی ئه‌مریکایی پێشبینی ئه‌وه‌یان کردووه که له ئه‌گه‌ری هێرشێکی ئیسرائیل‌دا، ڕێژیمی ئێران له دژکرده‌وه‌دا بنکه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که به‌تایبه‌ت له عێراق ده‌کاته ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان، له دوای په‌ره‌سه‌ندنی ململانێ ناوچه‌ییه‌کانی ئه‌م دواییانه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا فه‌رمانی به‌و به‌رپرسانه‌ی وڵاته‌که‌ی له عێراق که بوونیان زۆر پێویست نییه داوه هه‌تا ئه‌و وڵاته به‌جێ بهێڵن.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئیسرائیل له کاتێکدایه که دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە دوولایەن ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردان لە ئۆسلۆی پێتەختی نۆروێژ، کۆ دەبنەوە و هاوکات لایەنی ئێرانی ڕایگەیاندووە کە دانیشتنەکە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان، بۆ جارێکی دیکە لە مەسقەت ئەنجام دەبێت، بەڵام عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە لە ئۆسلۆ دەبێت.
هه‌روه‌ها دۆناڵد ترامپ له "ناوه‌ندی کێنێدی"دا له وتارێکدا له‌باره‌ی ڕێژیمی ئێرانه‌وه وتوویه‌تی: "به ئه‌مریکاییه‌کانمان ڕاگه‌یاندووه که ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ری مه‌ترسی له ئارادایه" و ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که "ڕێژیمی ئێران نابێت ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی بگات."
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشتر فاتمه موهاجرانی وته‌بێژی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل‌دا وتبووی: "له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی دانوستانه‌کان ته‌واوی پێشهات و ئه‌گه‌ره‌کان له‌به‌ر ده‌ستدایه".
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا یسرائیل کاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل له لاپه‌ڕه‌ی ئێکسی خۆیدا سه‌ڕه‌رای هه‌ڕه‌شه له ڕێژیمی ئێران و هاوچارنووسیی لەگەڵ حیزبۆڵڵا نووسیبووی: "وڵاته‌که‌ی ده‌بێت توانایی به‌رگریی سه‌ربه‌خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ده‌ره‌کیدا بپارێزێت".
یسرائیل کاتز له نووسینه‌که‌یدا سه‌ره‌ڕای ناوهێنانی ڕاسته‌وخۆ و دووباره هه‌ڕه‌شه‌کردنی له ڕێژیمی تاران نووسیبووی: "ڕێژیمی ئێران ده‌بێت به‌رپرسایه‌تیی پشتیوانی لە حوسییه‌کان لە بواری ماڵی و چه‌کوچۆڵه‌وه له ئه‌ستۆ بگرێت" و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کردبووه‌وه "ڕۆڵگێڕیی هێزه نیابه‌تییه‌کان کۆتایی پێ هاتووه و ئه‌وه‌ی به سه‌ر حیزبوڵڵا له به‌یرووت، حه‌ماس له غه‌ززه، ئه‌سه‌د له دەمێشق و حوسییه‌کان له یه‌مه‌ن هاتووه له تارانیش دووپات ده‌بێته‌وه".