کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران وتووێژە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمریکا پەک خست

11:38 - 23 جۆزەردان 2725

کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە بەشداری لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگرێ. گەڕی نوێی دانوستانەکان بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە، ٢٥ی جۆزەردان لە مەسقەت بەڕێوە بچێ.

ئەم بڕیارە دوای هێرشە بەرفراوانەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیل درا کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە پایەبەرزەکانی کۆماری ئیسلامی وەک حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، فەرماندەی ستادی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، غوڵامعەلی ڕەشید، فەرماندەی قەرارگای خاتەمولئەنبیا و کۆمەڵێک زانای ئەتومیی دیکەی کۆماری ئیسلامی.

 کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمریکای سەبارەت بە هاوکاریی ئیسڕائیل بۆ ئەو هێرشە بە "بەرپرسیار" زانیوە و جارێکی دیکەش هەڕەشەی "تۆڵەسەندنەوەی سەخت" لەم وڵاتە دەکا، هاوکات وەک یەکەم شەپۆلی هێرشێ پێچەوانە ١٠٠ درۆنی لە ئیسرائیل هەڵکردوە.