کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران دیاری کران

11:48 - 23 جۆزەردان 2725

عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران، بە فەرمانی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی وەک سەرپەرەستی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەستنیشان کرا.

دوابەدوای هێرشی بەربڵاوی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کوژرانی محەممەد باقری، بەرپرسی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکان، عەلی خامنەیی بە شێوەیەکی کاتی عەبدولڕەحیم مووسەوی، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانی بۆ بەرپرسی ئەو ناوەندە نیزامییە ڕاسپارد.

هەروەها پاسدار محەممەد پاکپوور بە وەرگرتنی پلەی سەرلەشکر وەک فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە جێگای حوسێن سەلامی دانرا.

دوابەداوی هێرشی ئیسرائیل محەممەد باقری، بەرپرسی ستادی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران و غولامعەلی ڕەشید فەرماندەی قەرارگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا، محەممەدمێهدی تێهرانچی و فەریدون عەباسی لە بەرپرسانی ناوکیی کۆماریی ئیسلامی کوژران.