
بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی "سی ئێن ئێن"، ئیسرائیل بە ٢٠٠ فڕۆکەی شەڕکەری خۆی کە پێک هاتووە لە ٦٠ لەسەدی ناوگانی ئاسمانیی ئەم وڵاتە، هێرشە بەربڵاوەکەی خۆی بۆ سەر ئێران ئەنجام داوە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، ئەرتەشی ئیسرائیل بە کەڵکوەرگرتن لە ٢٠٠ فڕۆکەی شەڕکەری خۆی و بەکارهێنانی ٣٣٠ پارچە چەک، ئۆپەراسیۆنەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئەنجام داوە.
سی ئێن ئێن زیادی کردووە کە بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراو لە ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لێکۆڵینەوەی ستراتێژیی "ئای ئای ئێس ئێس"، ئەم ٢٠٠ فڕۆکەیە، ٦٠ لەسەدی ناوگانی ئاسمانیی چالاکی ئیسرائیل پێک دەهێنێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە فڕۆکە شەڕکەرەکانی جۆری "ئێف ٣٥" و "ئێف ١٥"، بەشدارییان لە هێرشەکاندا کردووە.