
سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی هێرشی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٣ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندووه: "به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه زیانێکی زۆر به‌ر ژێرخانه ناوکییه‌کان، کارخانه‌ی مووشه‌که بالستیکییه‌کان و توانا نیزامییه‌کانی ڕێژیم که‌وتووه".
له به‌یاننامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا نێتانیاهو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه: "ئێمه دڵی به‌رنامه‌ی پیتاندن و چه‌کوچۆڵی ناوکیی ڕێژیممان کردووه‌ته ئامانج و هێرشمان کردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ره‌کییه‌کانی پیتاندنی ڕێژیم له نه‌ته‌نز، زانایانی به‌رچاو و دیاری ناوکیی ڕێژیممان کوشتوون که له دروستکردنی بۆمب چالاکییان ده‌کرد".
نێتانیاهوو هه‌روه‌ها ڕوو له خه‌ڵکی ئێران وتوویه‌تی: "شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ڕێژیمی ئێرانه، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دیکتاتۆرێکی بێبه‌زه‌ییه، ئازادیی خه‌ڵکی ئێران زۆر نزیکه".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل له ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کردووه ئامانج له‌و عه‌مه‌ڵیاته له‌نێوبردنی به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمه.
ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه که عه‌مه‌ڵیاتی ئێستا له دژی به‌رنامه‌ی ناو‌کی و توانای مووشه‌کیی دوورهاوێژی ڕێژیم هه‌تا چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
زانیارییه‌کانی باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی شه‌پۆلی دووهه‌می هێرشه‌کان له چه‌ند پارێزگادای دیکه‌ی ئێران‌دا هه‌یه.