کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسێکی ئیسرائیلی: پێش بە سەدان مووشەکی ئێران بەرەو ئیسرائیل گیرا

15:08 - 23 جۆزەردان 2725

بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە کاناڵی ئێران ئینتێرناشناڵی ڕاگەیاند: ''ئیسرائیل لە عەمەلیاتێکی سەرنجڕاکێشدا پێشی بە سەدان مووشەکی زەوی بۆ زەویی ڕێژیمی ئێرانی بەرەو خاکەکەی گرت."

ناوبراو وتوویەتی، لەم عەمەلیاتەدا سەدان بارهەڵگری هەڵگری مووشەکی ئێرانی پووچەڵ کران.

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە ڕاگەیاندووە، مووساد هاوشێوەی عەمەلیاتی "پەیجەر"ی حیزبوڵڵا توانی لە پرۆسەیەکی درێژخایەندا هێزی ئاسمانیی سپای پاسداران فریو بدات و یەکێک لە هەستیارترین و گرینگترین سیستمەکانی ڕێژیمی ئێران تێک بدات.

به وتەی ئەو بەرپرسه، ئەم عەمەلیاتانە لە ڕێگەی شیرکەتە داپۆشەرە نێودەوڵەتییەکانی کۆکردنەوەی وردی زانیاریی هەواڵگری، قاچاخی پارچە بۆ نێو ئێران و توانای چالاککردنی لە دوورەوە لە مەودایەکی بە دوو هەزار کیلۆمیترەوە بەدی هات.