
له دوای هێرشی به‌ربڵاو و بێوێنه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ماڵی زۆربه‌ی فه‌رمانده باڵاکانی سپای پاسداران و ناوه‌نده سه‌ربازییه جۆراوجۆره‌کانی ڕێژیم له سه‌رانسه‌ری ئێران، مانگی سووری ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره یه‌که‌می خۆیدا ڕایگه‌یاند، ٦٠ خاڵ له هه‌ندێک له پارێزگاکانی ئێران کراونه‌ته ئامانج.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی مانگی سووری ئێران، ئه‌و ٦٠ خاڵ و بنکه‌یه له پارێزگاکانی ورمێ، ئازه‌ربایجان، ئێسفه‌هان، ئیلام، تاران، خووزستان، سنە، کرماشان، مه‌رکه‌زی و هه‌مه‌دان کراونه‌ته ئامانج.
له دوای ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه، ڕاپۆرته‌کان باسیان له هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ش له شیراز و ناوه‌ندی پارێزگای فارس کرد.
له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی مانگی سووردا داوا له خه‌ڵک کراوه که بۆ کارێکی زۆر پێویست نه‌بێت له ماڵ نه‌یه‌نه ده‌رێ و له ڤیدیۆهه‌ڵگرتن له ئه‌و شوێنانه‌ی کراونه‌ته ئامانج خۆیان ببوێرن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ماڵپه‌ڕی ئاکسیۆس به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌کانی به‌رپرسێکی باڵای ئیسرائیل نووسیویه‌تی: "وێڕای هێرشی به‌ربڵاوی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل به سه‌ر بنکه جۆراوجۆره‌کانی ڕێژیم، مووساد له‌نێو خاکی ئیران‌دا، کارایی مووشه‌کی و توانای سیسته‌می ئاسمانیی ڕێژیمیان له‌کار خستووه".
ده‌نگوڕه‌نگی ڕێژیم به‌ئامانجگرتنی ده‌وروبه‌ری پاڵاوتگه‌ی ته‌ورێزی پشتڕاست کرده‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌جید فه‌رشی، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنتڕۆڵی قه‌یرانی پارێزگای ته‌ورێز باسی له کوژرانی دوو که‌س و برینداربوونی ٦ که‌سی دیکه به‌هۆی هێرشه‌کانی ئیسرائیل کردووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا "ڕویتێرز" بڵاوی کردووه‌ته‌وه که لانیکه‌م ٢٠ فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازیی ڕێژیم به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه کوژراون.
ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له دوای ئه‌و هێرشه له به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند، هێرشی ورد و پێشگیرانه‌یان له‌نێو خاکی ئێران‌دا ده‌ست پێ کرد.