
له دوای هێرشی بێوێنه و له‌ناکاوی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوه‌نده سه‌ربازی و ناوکییه‌کانی ڕێژیم و زیانێکی قورس و قه‌ره‌بوونه‌کراو بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناو‌کی و فه‌رمانده پله‌به‌رزه‌کانی ڕێژیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌و ئۆپەراسیۆنه ئاکامی چه‌ندین ساڵ هه‌وڵ و به‌رنامه‌ڕێژییه و ئه‌وه ته‌نیا ده‌ستپێکی کارێکی گه‌وره‌تره".
ئامیخای چیکلی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئیران ئینتێرنه‌شناڵ وتی: "ئۆپەراسیۆنی شێرانی ڕاساو دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران، ئاکامی چه‌ندین ساڵ به‌رنامه‌ڕێژی و ئاماده‌کارییه و ئه‌وه ته‌نیا ده‌سپێکێکه و شتی گه‌وره‌تر له‌ئارادایه".
چیلکی دوێنی هه‌ینی، ٢٣ی جۆزه‌ردان له‌و وتووێژه‌یدا وتوویه‌تی: "ئاماده‌کارییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئاوا ئۆپراسیۆنێکی ورد و سه‌رکه‌وتوو، ئاکامی هه‌وڵی بێ‌وچان و زانیارییه‌کانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل، مووساد و هه‌زاران که‌سی دیکه‌یه".
شایانی باسه هه‌تا ئێستا ئیسرائیل ٤ شه‌پۆلی هێرشی به‌ربڵاو، ورد و بیوێنه‌ی دژی دامه‌زراوه ناو‌کی، شوێنه سه‌ربازییه گرینگه‌کان، زانایانی ناو‌کی و فه‌رمانده پله‌به‌رزه‌کانی ڕێژیم به‌ڕێوه بردووه و له ئاکامدا زیاتر له ٢٠ فه‌رمانده‌ی پله‌به‌رز، ٦ زانای ناو‌کی و ده‌یان پله‌داری ڕێژیمی ئێران کوژراون و سه‌دان که‌سیش بریندار کراون.
له هێرشی پێچه‌وانه‌ی ڕێژیمی ئێران‌دا ٣٠٠ مووشه‌ک به‌ره‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵکی ئاسایی ئیسرائیل هاویشتراون و به‌و هۆیه‌وه ته‌نیا سێ که‌س که یه‌کیان ژنێکی غه‌یره‌نیزامی بووه، کوژراوه و هه‌ندێک که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی ئیسرائیل و ئه‌وه‌ی هه‌تا ئیستا به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته باسیان کردووه، بۆ ئه‌و شته‌ی بۆ له‌نێوبردنی ئیسرائیل به هه‌ڕه‌شه به‌ئه‌ژمار دێت، هێرشی زیاتر پێویسته و بۆیه به‌رپرسانی ئیسرائیل زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌وه ته‌نیا ده‌ستپێکه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی ئیسرائیل باسی له‌وه کردووه "زۆرێک له ئێرانییه‌کان داوایان له ئیسرائیل کردووه که بۆ له‌نێوبردنی ڕێژیم هه‌وڵی زیاتر بدات به‌ڵام گۆڕانی ڕێژیم ده‌بێت له نێوخۆوه ده‌ست پێ بکات".