
له دوای هێرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران و له‌کارخستنی زۆربه‌ی دامه‌زراوه ناوکییەکان و کوژرانی فهر‌مانده سه‌ربازییه پله‌به‌رزه‌کانی ڕێژیم، زۆربه‌ی هێڵه ئاسمانییه نێونه‌ته‌وییه‌کانی ناوچه‌که، ڕێگه‌ی خۆیان گۆڕیوه یان فڕینی خۆیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه یان به ته‌واوه‌تی داخراون.
له دوێنێ هه‌ینی ٢٣ی جۆزه‌ردانه‌وه، فڕۆکه‌خانه‌ی بێن گۆریۆن له نزیکی تێلاڤیڤی پێته‌ختی ئیسرائیل داخراوه و ئه‌و وڵاته بڕیاری ئاماده‌باشی بۆ سیسته‌می ئاسمانیی خۆی ده‌رکرد.
هه‌روه‌ها شیرکه‌تی فڕۆکه‌وانییه‌کانی ئال عال، ئه‌یر فرانس، ڕایان ئه‌یر، ڤیز ئه‌یر و ئه‌مارات فڕینی خۆیان بۆ ئیران، عێراق، لوبنان و ئۆردۆن یان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه یان ڕێگه‌ی خۆیان گۆڕیوه و هه‌روه‌ها هێڵی ئاسمانیی ئێران، عێراق، ئۆردۆن و ئیسرایل له ئێستا ته‌واوی چالاکییه‌کانیان ڕاگیراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، ته‌نیا له ڕۆژی هه‌ینیدا و دوای هێرشه‌کی ئیسرائیل، کۆی ١٨٠٠ فڕینی فڕۆکه له ناوچه‌که زیاتر له ٦٥٠ یان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
شایانی باسه ئیسرائیل له ماوه‌ی که‌متر له ٤٨ کاتژمێردا چه‌ند فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تارانی کردووه‌ته ئامانج.
ئەرتەشی ئیسرائیل لە پاش کۆتاییهاتنی ئۆڵتیماتۆمی ٦٠ ڕۆژەی دەوڵەتی ئەمریکا بە کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێککەوتن، لە بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بە ٢٠٠ فڕۆکەی شەڕکەر هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر زۆربەی شار و پارێزگاکانی ئێران.