کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتەشی ئیسرائیل شوناسی زانا ناوکییە کوژراوەکانی ڕێژیمی ڕوون کردەوە

16:59 - 24 جۆزەردان 2725

ئەرتەشی ئیسرائیل لیستی نۆ زانا و پسپۆڕی ناوکیی ئێرانی بڵاو کردەوە کە لە هێرشەکانی بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی بۆ سەر تاران کوژران.

ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە هەموو ئەو زانا و پسپۆڕانەی کوژراون لە پرۆژەی ناوکیی ئێراندا جەمسەری گرینگی زانیارین و ئەزموونی دەیان ساڵەی کەڵەکەبوویان لە پەرەپێدانی چەکی ناوکیدا هەبووە.

ناوی ئەم نۆ کەسە لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: فەرەیدوون عەباسی، کارناسی ئەندازیاریی ناوکی، محەممەدمێهدی تێهرانچی، پسپۆڕی فیزیک، ئەکبەر مەتازادە پسپۆڕی ئەندازیاریی شیمی، سەعید بورجی پسپۆڕی مەتریاڵ، ئەمیرحوسێن فەقیهی پسپۆڕی فیزیک، عەبدولحەمید مینووچێهر پسپۆڕی ڕێئاکتۆر، مەنسوور عەسکەر پسپۆڕی فیزیک و ئەحمەدڕەزا ذولفەقاری داریانی پسپۆڕی ئەندازیاری ناوکی.