
ئیسرائیل له وڵامی هێرشی مووشه‌کیی ڕێژیم‌دا کە بە نیشانەی تۆڵەکردنەوە بوو، بۆ جارێکی دیکه تاران و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێرانی کرده ئامانجی هێرشی ئاسمانی.
ڕۆژنامه‌ی "نیۆیۆرک تایمز" له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا نووسیویه‌تی: "له‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل چه‌ند شوێنێک له نزیکی به‌یتی خامنه‌یی و شوێنی نیشته‌جێبوونی پزشکییان کراونه‌ته ئامانج".
هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌ریی "ئه‌لعه‌ره‌بییه" له ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کردووه ٤ مووشه‌ک له سێهه‌مین شه‌پۆلی هێرشه‌کانی ڕێژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسرائیل له نێوه‌ڕاستی ئیسرائیل‌دا که‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
به‌و پێیه‌ش، ماڵپه‌ڕی "ڕوویداد ٢٤" له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا باسی له چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ده‌وروبه‌ری ستادی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له شه‌قامی موعه‌لیمی تاران کردووه.
هاوکات هه‌واڵده‌ریی ئه‌لعه‌ره‌بییه له ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که له یه‌که‌مین کاتژمێره‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا، زیاتر له ٤٠ فڕۆ‌که‌ی شه‌ڕکه‌ری ئیسرائیل له ڕێگه‌ی هێڵی ئاسمانیی عێراقه‌وه به مه‌به‌ستی لێدان له ڕێژیم فڕیون.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕێژیم باسیان له چالاککردنه‌وه‌ی دووباره‌ی سیسته‌می ئاسمانیی تاران و کرماشان و هه‌ندێک ناوچه‌ی دیکه له دژکرده‌وه به هێرشه مووشه‌کی و دڕۆنییه‌کانی ئیسرائیل کردووه.
هاوکات، ڕۆژانه‌ی ئیسرائیلیی "یسرائیل هیووم" له زاری به‌رپرسێکی ئه‌و وڵاته‌وه نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئێران ته‌نیا یه‌ک دامه‌زراوه یان ژێرخانی ئیسرائیلیش بکاته ئامانج دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانی ده‌که‌ینه ئامانج".