
یادی ١٢ی جوزەردان
ڕەحیم نزهەتزادە
گۆڕەپانی بێدەنگی مەهاباد
دەنگدانەوەی هاواری بێدەنگەکانە
خوێنی ٥٩ گوڵاڵەی بێتاوان
نەقشێكە لەسەر بەرد
و ئاهێکە لە شنەی بادا
نە مردن، نە پەت
نە شەوانی بێ ئەستێرە
نەیانتوانی
دەنگی ژیان
لە قوڕگی خۆردا
بكوژێننەوە
ناوەکانیان
وەک شاخەکان
لە ڕۆحی مێژوودا ماونەتەوە
یادەوەرییەکانیان
وەک ڕووبارەك
لە دڵماندا بەردەوامە