
به‌پێی ڕاپۆرتی کوردپا له دووهه‌مین ڕۆژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیم، به‌ناو دادگوسته‌ریی ڕێژیم له پارێزگای سنه، له ڕێگه‌ی ناردنی کورته‌نامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵک کردووه که نابێت شایی ده‌رببڕن و سزای یاسایی قورسیان بۆ سه‌رپێچیکاران دیاری کردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له دووهه‌مین ڕۆژی هێرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیم، جێگری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێگری له تاوانی دادگوسته‌ری ڕێژیم له سنه، به ناردنی کورته‌نامه بۆ سه‌ر مۆبایلی خه‌ڵکی پارێزگای سنه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه هه‌ر که‌س هه‌ر جۆره شادی و خۆشییه‌ک به‌هۆی هێرشی ئیسرائیله‌وه ده‌رببڕێت و خه‌ڵک هان بدات بۆ ئاوا کارێک، ئه‌وا تاوانباره، ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێت و سزای یاسایی قورسی بۆ دیاری ده‌کرێت.