
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل، لە ئاکامی دوو شەپۆلی هیرشی مووشەکی و دڕونی لە شەوی ڕابردوو، کوژرانی ٨ کەسی مەدەنی لێ کەوتەوە.
لە دوایین هێرشی ئێران لە شەوی شەممە ٢٤ی جۆزەردان، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی "بێت یام" لە تێلاڤیڤ، چوار کەس، لەوانە کچێکی تەمەن هەشت ساڵان کوژران و هەوڵەکان بۆ بێسەروشوێنبووەکان بەردەوامە.
پێشتریش لە شەپۆلی یەکەمی هێرشەکانی ئێراندا، مووشەکێک بەر ماڵێک لە شارۆچکەی تەمرە کەوت و بە هۆیەوە چوار کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست دا.
هەروەها لەم شارۆچکەیە کە زۆرینەی دانیشتوانی عەرەبن و دەکەوێتە نزیک شاری حەیفا، دایکێک و دوو کچەکەی و کەسێکی مەدەنیی دیکە کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو لە ئاکامی هێرشە موشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران نزیکەی ٢٠٠ کەس برینداربوون و زۆربەی برینداربووان برینی سوکیان هەبووە.