
بێنیامین نێتانیاهوو، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل، له دووهه‌مین ڕۆژی هێرشی ئه‌رته‌شی وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران ڕایگه‌یاند: "هێندێک زانیاریمان له به‌رده‌ستدایه که نیشان ئەدات سه‌رانی ڕێژیم له هه‌وڵی هه‌ڵاتن و ڕاکردندان".
ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، له په‌یامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگه‌یاند: "سه‌رانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هه‌ستیان کردووه چ شتێک له ڕێگه‌دایه بۆیه هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان داوه".
ناوبراو لە ڤیدیۆکەدا زیادی کرد و وتی: "ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و هێرشه‌مان نه‌کردبایه چی ڕووی ده‌دا؟ ئێمه زانیاریمان له سه‌ر هه‌وڵی ڕێژیم بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی له به‌رده‌ستدایه که پاش دروستکردنی ڕادەستی هێزه تێرۆریستییه‌کانی خۆی دەکات و ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان".
سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئۆپەراسیۆنی به‌ربڵاوی ئه‌رته‌شی وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌ر ڕێژیمی تاران باسی له‌وه کردووه، ئه‌و ئۆپراسیۆنه پشتیوانیی ئاشکرای دۆناڵد ترامپی له‌پشت بوو.
ئه‌و قسانه‌ی نێتانیاهوو له کاتێکدایه که ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ١٥٠ شوێنی هه‌ستیاری ڕێژیمی کردووه‌ته ئامانج.
ناوبراو له به‌شێک له قسه‌کانی خۆیدا وتوویەتی: "ئێمه هه‌ر شوێن و جیگه‌یه‌ک تایبه‌ت به ئایه‌تۆڵڵاکان بێت ده‌که‌ینه ئامانج و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ستی پێده‌که‌ن له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌یچێژن، هیچ نییه".