
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی لە تاران، کۆمەڵێکی بەربڵاو لە ئامانجەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژەی چەکی ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێرانیان پێکاوە.
بە وتەی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئەو ئامانجانە بریتی بوون لە بارەگاکانی ''وەزارەتی بەرگری'' و هەروەها "بارەگای پڕۆژەی ئەتۆمیی سێپەند" کە هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بەرەوپێش دەبەن و شوێنێک بوون کە ڕێژیمی ئێران ئەرشیفی ئەتۆمیی خۆی تێدا شاردبووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی جۆزەردان، ستادی فەرماندەیی وەزارەتی بەرگریی ئێران و هەروەها ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و داهێنانی بەرگریی ''سێپەند'' لە گەڕەکێکی تازەدامەزراو لە باکووری تاران، لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.
بە وتەی تەسنیم، لە هێرشەکەی سەر ستادی وەزارەتی بەرگریدا، "یەکێک لە باڵەخانەکانی ئیداریی ئەو شوینە زیانێکی کەمی بەرکەوتووە.