
سەرۆککۆماری ئەمریکا جەختی کردەوە که ئەم وڵاته له دوایین هێرشەکان بۆ سەر ئێران هیچ ڕۆڵێکی نەبووه .
دۆناڵد ترامپ بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا نووسیویەتی: ''ئەمریکا لە هێرشەکەی ئەمشەو بۆ سەر ئێران هیچ ڕۆڵێکی نەبووە".
ناوبراو وتی: ئەگەر بە هەموو شێوەیەک لەلایەن ئێرانەوە هێرش بکرێتە سەرمان، ئەوە تەواوی هێزی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ئاستێکی بێوێنەدا بەسەرتاندا دەڕووخێنین.''
ترامپ هەروەها ڕایگەیاندووە کە دەتوانێت بە ڕێککەوتنی ئاسان لە نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆتایی بەم ململانێیە خوێناوییە بهێنێت.
ئەم لێدوانەی ترامپ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئەمەش نیگەرانییەکانی لەبارەی تەشەنەسەندنی ململانێکان لە ناوچەکەدا دروست کردووە.