کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سی ئێن ئێن: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەگەری هەیە بۆ چەند حەفتەیەک بەردەوام بێت

10:00 - 25 جۆزەردان 2725

کاناڵی ''سی ئێن ئێن'' بڵاوی کردەوە، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەتوانێت چەند حەفتەیەک بخایەنێت. سەرچاوەکانی کۆشکی سپی و دەوڵەتی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە هێرشەکان بە پشتیوانیی بێدەنگی ئەمریکا بەردەوامن.

بەرپرسێکی ئەمریکایی بە ئاماژەدان بە ڕوانگەی ترامپ وتی: ''ئێمە فەرمان بە ئیسرائیل نادەین، ئەوان مافی خۆیانە بەرگری لە خۆیان بکەن''. ئەم بەرپرسە جەختیشی کردووەتەوە کە واشینگتۆن ئاگاداری پلانە سەربازییەکانی ئیسرائیلە و بە گشتیی دژایەتیان ناکات.

ئەم بەرپرسەی کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە شەڕەکە کەی کۆتایی پێ دێت، وتی: ''هەموو شتێک پێوەندیی بە کاردانەوەی ئێران هەیە.''

هەروەها بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە "سی ئێن ئێن"ـی ڕاگەیاندووە، دەوڵەتی ترامپ لە دانوستانەکانی پشتی پەردەدا ڕەخنەی لە درێژەدانی ئۆپەراسیۆنەکە نەگرتووە.