
ئەرتەشی ئیسرائیل لیستی نۆ زانا و پسپۆڕی ناوکی ئێرانی بڵاو کردەوە کە لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بۆ سەر تاران کوژراون.
ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە هەموو ئەو زانا و پسپۆڕانەی کوژراون لە پرۆژەی ناوکی ئێراندا جەمسەری گرینگی زانیارین و ئەزموونی دەیان ساڵەی کەڵەکەبوویان لە پەرەپێدانی چەکی ناولیدا هەبووە.
ناوی ئەم نۆ کەسە لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: ''فەریدوون عەباسی، محەممەد مەهدی تارانچی، ئەکبەر مۆتلەبیزادە، سەعید بورجی، ئەمیر حوسێن فەقیهی، عەبدولحەمید مینوچێهر، مەنسوور عەسگەری، ئەحمەد ڕەزا زۆلفەقاری داریانی و عەلی باکویی''
پێشتر وەزیری زانست و لیکۆڵینەوە و تێکنۆلۆژیی ئێران کوژرانی ''فەریدوون عەباسی، محەممەد مەهدی تارانچی، ئەکبەر مۆتلەبیزادە و ئەحمەد ڕەزا زۆلفەقاری، ئەمیر حوسێن فەقیهی و عەبدولحەمید مینوچێهر''ی پشتڕاست کردبووە.
.